لیندزی گراهام بۆ رووداو: پشتکردنە کورد ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا
لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، هۆشداری دەدات و دەڵێت، پشتکردنە کورد دوای شەڕی داعش "ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا."
 
لە وەڵامی پرسیاری دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی رووداو لە کۆنگرێس سەبارەت بەو پڕۆژەیاسایەی بۆ پاراستنی کوردی رۆژئاوای کوردستان پێشکێشی کردووە، لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان گوتی، "پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو پارتەکە (کۆماری و دیموکرات) هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کوردانەی یارمەتییان داین بۆ تێکشکاندنی داعش، کۆمەڵکوژ نەکرێن."
 
لیندزی گراهام ئاماژەی بەوەش کرد، کورد بەشی هەرەزۆری شەڕی تێکشکاندنی داعشی لەئەستۆ بوو و گوتی، "جێهێشتنیان ئابڕووچوون دەبێت بۆ وڵاتەکەمان و ئەوان شایستەی ئەوە نین."
 
 
گراهام پەیامێکی ئاراستەی تورکیا کرد و گوتی، "بۆ تورکیا: دەزانم هەستتان چۆنە، بەڵام ئەم کارە لەسەر بەرپرسیارێتی و مەترسیی خۆتان دەکەن. ئێوە ئەجێندایەکتان هەیە کە پێموایە بۆ ناوچەکە خراپە."
 
سیناتۆرە ئەمریکییەکە هۆشداریشی دایە تورکیا کە "سەرۆک ترەمپ شەرمەزار نەکەن" و تووندوتیژی وەک چارەسەر بەکارنەهێنن، هاوکات ئاشکرای کرد کە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کردووە، "سعودیە هەوڵ دەدات دۆخەکە هێور بکاتەوە و دەیانەوێت هاوکار بن."
 
گراهام باسی لە پڕۆژەیاسای "پاراستنی کورد" (Save the Kurds Act) کرد کە رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سیناتۆر ریچارد بلومێنتڵی دیموکرات پێشکێشیان کردووە. ئامانج لەم پڕۆژەیاسایە سەپاندنی سزایە بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سووریا، دامەزراوە داراییەکان و هەر کەس و لایەنێکی بیانی کە هاوکاریی سەربازی یان دارایی دیمەشق دەکەن، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر هەسەدە بەردەوام بن.
 
گراهام جەختی لە رۆڵی سەرەکیی کورد کردەوە لە شەڕی دژی داعش و گوتی: "ئەوان لەوێ بوون و بەشی هەرەزۆری شەڕی تێکشکاندنی داعشیان کرد." بە گوتەی گراهام، پشتکردنە کورد لەم کاتەدا متمانەی ئەمریکا و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
 
سیناتۆرە کۆمارییەکە بە رووداوی گوت: "هەر چارەسەرێک بۆ داهاتووی سووریا، نابێت بە کوشتنی دروز و کوشتنی کورد بێت."
 
پڕۆژەیاسای "پاراستنی کورد" پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو پارتەکەی لە کۆنگرێس بەدەستهێناوە. پڕۆژەکە تەنیا سزادانی ئەوانە نییە کە هێرش دەکەنە سەر هەسەدە، بەڵکو دان بە رۆڵی هێزە کوردییەکاندا دەنێت لە تێکشکاندنی داعش و بڕگەیەکیشی تێدایە کە دەسەڵات دەداتە سەرۆکی ئەمریکا سزاکان هەڵپەسێرێت ئەگەر هێرشەکان بوەستن.
 
هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە لە ماڵپەڕی Change.org بۆ پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای "پاراستنی کورد" دەستیپێکردووە و تاوەکو شەوی هەینی، زیاتر لە 150 هەزار واژۆی کۆکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیا ترەمپی هاوژینی. وێنەکە:AP

بە ئامادەبوونی ترەمپ فیلمی دۆکیۆمێنتاریی 'مێلانیا' نمایشکرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیا ترەمپی هاوژینی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، بەشدارییان لە رێوڕەسمی نمایشی یەکەمی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی دەربارەی ژیانی خانمی یەکەم کرد.