چیرۆکی ئەو کچە کوردە ئێزدییەی خۆی کردە کوڕ تاوەکو داعش دەستدرێژی نەکاتەسەر

30-04-2025
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
لە بەرلین بە دۆکیۆمێنت و وێنە چیرۆکی کوردانی ئێزدی و خۆڕاگرییان پێشان دەدرێت
لە بەرلین بە دۆکیۆمێنت و وێنە چیرۆکی کوردانی ئێزدی و خۆڕاگرییان پێشان دەدرێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بە دایگرساندنی چرا و نوێژ و دوعای تایبەت بە کوردانی ئێزدی، پێشانگەی "رۆژدا" کرایەوە کە تێیدا بە وێنە و ڤیدیۆ چیرۆکی کوردانی ئێزدی و رابردوویان دەگێڕدرێتەوە و باس لە جینۆساید و خۆڕاگریی ئەو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە دەکرێت.
 
پێشانگەکە کۆمەڵێک وێنەی تێدایە کە چەندین چیرۆکی خێزانیی کوردانی ئێزدی دەگێڕنەوە، نیگاکانی نێو وێنەکان پڕن لە بەسەرهات و ئازار، ڤیدیۆکانیش بە وردی باس لە فەرمانەکان، بە تایبەت جینۆسایدی 2014ـی شنگال دەکەن.
 
یەکێک لەو چیرۆکانەی لە پێشانگەکەدا بە دۆکیۆمێنت و وێنە نمایش کراوە، چیرۆکی کچێکە بە ناوی جیهان کە 10 ساڵ لەمەوبەر خۆی و چەندین ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش. ئەو تاوەکو ئێستا نۆ ئەندامی خێزانەکەی بێسەروشوێنن. 
 
جیهان بۆ ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستدرێژی نەکرێتەسەر، ناچار بووە خۆی بکاتە کوڕ، جلوبەرگی کوڕانەی لەبەرکردووە و قژی بڕیوە. ئەو کچە ئێزدییە دوای 10 مانگ لە دەستی داعش رزگار بووە.
 
جیهان ئەلعەمر بە رووداوی گوت، "دوای 10 مانگ ئەو داعشانەی ئێمە و خێزانەکەمانیان کڕیبوو، بردمانیانە ئەنبار، لەوێ ئێمە تەلەفۆنێکمان دزی، ئەگەر داعش بیزانیبا، ئێمە تەلەفۆنمان دزیوە، دەیانکوشتین. لە رێگەی ئەو تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان بە خاڵمانەوە کرد، قسەمان لەگەڵی کرد و خاڵم کەسێکی بینییەوە کە ئێمە لەوێ رزگار بکات. خاڵم لەبەرامبەر ئەوەدا، پارەی دا. واتە لە داعشی کڕینەوە."
 
پەیامی سەرەکیی ئەو پێشانگەیە، زیندووڕاگرتنی یادەوەریی ئەو جینۆسایدەیە و ناساندنی کولتووری دەوڵەمەندی کوردانی ئێزدی و پێشاندانی خۆڕاگریی ئەوانە لە بەرامبەر دڕندەیی تیرۆرستاندا. 
 
تاوەکو ئێستا پێنج وڵاتی جیهان، لەنێویاندا ئەڵمانیا کارەساتەکەی کوردانی ئێزدییان بە جینۆساید ناساندووە.
 
ئەو پێشانگەیە گەڕۆکە و بڕیارە لە هەموو شارەکانی ئەڵمانیا، لەوانەش لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەو وڵاتە پێشان بدرێت، دواتر چیرۆکەکانی نێو پێشانگەکە دەگوازرێنەوە بۆ هەموو جیهان، بۆ ئەوەی لەوێوە دەنگی کوردانی ئێزدی بگاتە گوێی هەمووان و قەبارەی کارەساتەکە و خۆڕاگریی قوربانییان زیاتر بناسرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.