لە ئیندۆنیزیا 12 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستدا

30-10-2023
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە، 30ی ئۆکتۆبەر لە دوورگەی جاڤا لە رۆژئاوای ئیندۆنیزیا چەند کەسێک، کە کحولی ساختەیان خواردبووەوە و ژەهراوی بووبوون، رەوانەی نەخۆشخانەی سۆبانگی گشتی کران و 12 لەوانە گیانیان لەدەستدا.
 
واوان گیۆنان، گوتەبێژی نەخۆشخانەی سۆبانگی گشتی لە دوورگەی جاڤا رایگەیاند: ''درەنگیی شەوی شەممە، 28ی ئۆکتۆبەر بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 18 کەس گەیێندرانە هۆبەی فریاکەوتن، 12یان گیانیان لەدەستدابوو، ئەوانە تووشی ژەهراویبوونی گەدە بوون. پێنج کەسی دیکەش تەندروستییان ناجێگیرە و لە چاودێری چڕن''.
 
بە گوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و یان بەهۆی ژەهراویبوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، لە نێوان 16-45 ساڵاندا بووە.
 
ئاریک ئاندرا، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆبانگ رایگەیاندووە ئەو کەسانە کحولیان دروستکراو بە قاچاخ و خۆماڵییان کڕیوە لە ئاهەنگێکی شەوان خواردوویانەتەوە. دەشڵێت، لەسەر ئەو رووداوە کەسێکیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکەن.
 
لە رووداوێكی هاوشێوەدا و لەساڵی 2018 زیاتر لە 60 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی "خۆماڵی و هەرزان" گیانیان لەدەستدا، لە دوای رووداوەکەش پۆلیسی ئیندۆنیزیا هەڵمەتێکی بۆ داخستن و گرتنی ئەو کەسانەی دەستپێکرد کە کحولی ساختە دروستدەکەن و ئەوکات 6 کەس دەستگیرکران، یەکێک لەوانە دەرمان مێشی تێکەڵی کحول کردبوو.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جاک لانگ، وەزیری پێشووی رۆشنبیریی فەرەنسا

ناوی لە بەڵگەنامەکانی ئێپستینە؛ وەزیرێکی پێشووی فەرەنسا روونکردنەوە دەدات

وەزیرێکی پێشووی رۆشنبیریی فەرەنسا رایگەیاند، هیچ زانیارییەکی لەبارەی تاوانەکانی جێفری ئێپستین نەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی ناوی لەو بەڵگەنامانەدا دەرکەوت کە پەیوەستن بە لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی ئەو بازرگانە سێکسییە کۆچکردووە.