راپۆرتێک: ئیدارەی ترەمپ خەرجیی شیرینی لە هاوکارییە مرۆییەکان زیاترە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی راپۆرتێک کە ناوەندی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەم ساڵ حکومەتی وڵاتەکەیان 3.9 ملیار دۆلاری لە کڕینی شیرینیدا خەرجکردووە بەڵام تەنیا بە بەهای 3.4 ملیار دۆلار هاوکاری وڵاتانی کردووە.
 
لە راپۆرتی ئەو دامەزراوەیەدا هاتووە، ساڵی 2022 ئەمریکا 17.3 ملیار دۆلاری لە هاوکاریکردنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتاندا خەرج کرد، بەڵام تەنیا دوو ملیار دۆلاری لە کڕینی شیرینیدا خەرجکرد. ئەم ساڵ بۆ یەکەمجار خەرجیی شیرینی لە هاوکاریکردنی وڵاتان زیاتر بووە. 
 
کەمکردنەوەی هاوکاری مرۆیی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کاتێکدایە، ئەم ساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان زۆرترین کورتهێنانی بەراورد بە ساڵانی پێشتر هەبووە. 
 
لەو راپۆرتەدا و بە پشت بەستن بە ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ساڵ رێکخراوەکە پارەی پێویستی بۆ 28٪ی پڕۆژە و ئامانجەکانی بەدەستگەیشتووە، ئەمەش کەمترینە لە ساڵی 2019ـەوە. دووەم کەمترین لە ساڵی 2023 بوو کە رێژەکە 45٪ بوو. 
 
ئەنجوومەنەکە لە راپۆرتەکەیاندا هۆشدارییان داوە کە کەمبوونەوەی هاوکاری مرۆیی وڵاتان بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی دیکە حەوت وڵاتی دیکەشی لەنێو 10 گەورەترین وڵاتانی بەخشەری جیهاندا گرتووەتەوە. 
 
لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025دا تەنیا یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا هاوکارییەکانیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی دیکەی هاوکاریکردنی وڵاتان زیاد کردووە. 
 
گۆڕانکاری بڕی هاوکاری 10 گەورەترین وڵاتانی بەخشەر لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025: 
 
ئەمریکا: 81٪ کەمیکردووە 
ئەڵمانیا: 76٪ کەمیکردووە 
سعودیە: 41٪ کەمیکردووە 
سوێد: 38٪ کەمیکردووە 
ژاپۆن: 35٪ کەمیکردووە 
کەنەدا: 34٪ کەمیکردووە 
نەرویج: 15٪ کەمیکردووە 
یەکێتیی ئەورووپا: 2٪ زیادیکردووە 
بەریتانیا: 12٪ زیادیکردووە 
 
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، پار 295  ملیۆن کەس رووبەڕووی برسێتی تووند بوونەتەوە و بەراورد بە ساڵی 2023 نزیکەی 14 ملیۆن کەس زیادیکرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهوو دەکات لە شوێنی حەوانەوەی خۆی (مارلاگۆ) لە فلۆریدای ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: خۆی بەهێزبکاتەوە، تێکی دەشکێنین

سەرۆکی ئەمریکا لە شوێنی مانەوەی لە ویلایەتی فلۆریدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد. دۆناڵد ترەمپ گوتی، پێویستە حەماس چەکی لە دەست نەبێت. سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە هێرشی سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی رووسیاش گرت کە مۆسکۆ دەڵێ، سوپای ئۆکراینا ئەنجامی داوە.