پەرلەمانی ئەڵمانیا بەنیازە یاسایەک دژی کۆچبەران دەربکات و هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە

31-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پەرلەمانی ئەڵمانیا
پەرلەمانی ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کۆچبەران لە ئەڵمانیا و بۆ خەڵکی وڵاتەکەش؛ بۆ یەکەمجار لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسایەک دژی کۆچبەران بە پشتیوانیی راستئاژۆ تووندئاژۆکان دەردەچێت. لەسەر ئەوەش دیبەیتێکی گەرم و هەرایەکی گەورە لە بەرلین هەیە.
 
لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا گەنگەشەیەکی تووند هەیە لەسەر یاسایەک کە دژی هاتنی زۆرتری کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە دەردەچێت. ئەوانەی شارەزای مێژووی سیاسیی ئەڵمانیان، دەڵێن، "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و پێشینەی نەبووە." ئەوانەی پشتیوانی لە کۆچبەران دەکەن، دەڵێن، "ئەمڕۆ رۆژێکی مەترسیدارە."
 
کریستیان دیموکراتەکان پڕۆژە یاسایەکیان خستووەتە گەنگەشە، رەنگە دواتر دەنگدانەوەکەی وابکات حکومەتی ئەڵمانیا بە یاسا و بۆ درێژمەودا رێوشوێنی تووند بگرێتەبەر بۆ هاتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا.
 
گرنگترین ئەو رێوشوێنانەش هەبوونی بەردەوامیی خاڵەکانی پشکنینە لە سنوورەکان و بە یاسا بە تاوان ناساندنی هاتنی کۆچبەرانە بە قاچاخ و بەبێ ڤیزە بۆ ئەڵمانیا.
 
ئەوەی وایکردووە گەنگەشەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان زۆرتر چاوی لەسەربێت، ئەوەیە کە پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا پشتیوانی لە دەرچوواندنی یاساکە دەکات. ئەو پارتە بەوە ناسراوە کە راستئاژۆی تووندئاژۆیە و دژی کۆچبەرانە.
 
هەندێک لە سیاسییەکان و لایەنگرانی ئەو پارتە، رۆژانی رابردوو بلیتێکی گریمانەییان بۆ ژمارەیەکی زۆر ماڵ ناردبوو، کە پاشناوەکانیان ئەڵمانی نەبوو. بلیتەکە بۆ یەک سەر بوو، بۆ دەرچوونی ئەوانە بوو لە ئەڵمانیا کە پاشبنەمای کۆچبەرییان هەیە. هەندێک لەوانە زۆرتر لە پەنجا ساڵە لە ئەڵمانیا دەژین و نەوەکانیشیان لەوێ لەدایکبوون.
 
رۆژی چوارشەممەش لەسەر پێشنیازی کریستیان دیموکراتەکان و بە پشتیوانیی پارتە دژە کۆچبەرەکە، پەرلەمان راسپاردەیەکی دەرکرد بۆ حکومەت بۆ سنووردانان بۆ کۆچی نایاسایی.
 
لە کولتووری سیاسیی ئەڵمانیادا، تاوەکو ئێستا پارتە راست و چەپەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی نەهێڵن تووندئاژۆکان هەژموونیان بەسەر دەرچوواندنی یاسا و سیاسەتەکانی حکومەت و دەوڵەتەوە هەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ پڕۆژەیاساکە بە پشتیوانیی ئەوان دەنگی لەسەر بدرێت، کریستیان دیموکراتەکان ئەو تابووە دەشکێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.