ترەمپ: ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ پێشبینی دەکات ئێران لەبری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی، پەنا بۆ گفتوگۆ و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ ببات. 
 
رۆژی هەینی 30-01-2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی گوتی، "دەتوانم ئەمە بڵێم؛ ئەوان [ئێرانییەکان] بەڕاستی دەیانەوێ رێککەوتن بکەن." کاتێکیش لێیان پرسی، ئایا ماوەیەکی دیاریکراوی بۆ تاران داناوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی؟ ترەمپ وەڵامی دایەوە، "بەڵێ، ماوەم داناوە،" بەڵام ئامادەنەبوو کاتەکەی ئاشکرا بکات.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە جووڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد و گوتی، "ئێستا کەشتیگەلێکی گەورەی دەریایی، ئارمادا یان فلۆتێلا، هەرچییەکی ناودەنێن، بەرەو ئێران بەڕێوەیە." ترەمپ هیوای خواست رێککەوتن بکرێت و گوتی، "ئەگەر رێککەوتن بکەین، ئەوە باشە. ئەگەر نەمانکرد، با بزانین چی روودەدات."
 
ترەمپ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرانی لەلایەن ئێرانەوە وەک نیشانەیەک بۆ ئامادەیی تاران بۆ گفتوگۆ و پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی ناوبرد.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ هەینی لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، بەڵام تەنیا لەسەر بنەمای "پێگەی یەکسان" و بەبێ هەڕەشە. عێراقچی گوتی، "تواناکانی بەرگری و بەرنامەی مووشەکیی ئێران هەرگیز نابنە بابەتی گفتوگۆ."
 
بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، ئەمریکا داوا دەکات هەر رێککەوتنێکی نوێ سنووردارکردنی مووشەکە دوورهاوێژەکان و گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات  لەخۆ بگرێت.
 
هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئێلیزا سلۆتکین، سیناتۆری دیموکراتی ویلایەتی مشیگن

سیناتۆرێکی دیموکرات بۆ رووداو: دەمانەوێ هاوبەشەکانمان لە سووریا شەڕی یەکدی نەکەن

رۆژی هەینی 30-01-2026 ئێلیزا سلۆتکین، سیناتۆری دیموکراتی ویلایەتی مشیگن، لە لێدوانێکدا بۆ دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن گوتی: "بەشێکی زۆری پیشەکەم لە پرسەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەسەربردووە. دەمانەوێ سووریا سەرکەوتوو بێت."