جیهان
کچێکی رفێندراو بە ئەندامێکی خێزانەکەی شاد دەبێتەوە دوای رفاندنی لە مانگی شووبات لە باکووری رۆژئاوای نەیجیریا. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
لە هەرێمی نایجێر لە نایجیریا گرووپێک 150 قوتابی لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دەڕفێنن، کەسێکیش لەبەردەم قوتابخانەکە دەکوژن کە پێدەچێت ناڕەزایەتیی دەربڕیبێت.
شایەتحاڵێک بەناوی ئەبوبەکر تێگینا لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، 20 تاوەکو 25 ماتۆڕسوارم بینی بە چەکی قورسەوە هەڵیانکوتایە سەر ئەم خەڵکە؛ وەکو شایەتحاڵەکە ئاماژەی پێداوە، گرووپەکە "چوونە نێو قوتابخانەکە و زیاتر لە 150 کەسیان رفاند".
گوتەبێژێک بەناوی پۆلیسی نایجێر راگەیێندراوێکی لەسەر رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت "چەکدارەکان تەقەی هەڕەمەکییان کردووە و دواییش ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی لە قوتابخانەی سالیهو تانکۆی ئیسلامی رفاندووە".
قوتابییە رفێندراوەکان تەمەنیان لەنێوان 7 تاوەکو 15 ساڵاندایە، تاوەکو ئێستا 11 منداڵیان ئازادکراون، خەڵکی ئەو ناوچەیە دەڵێن، منداڵەکان هێندە بچووک بوون نەیانتوانیوە بەڕێگەدا بڕۆن و ئەوانیش ئازادیان کردوون.
گرووپە چەکدارییەکان، لەنێویاندا بۆکۆحەرام، زۆرجار بە رفاندنی کچ و قوتابی و خەڵک تۆمەتبار دەکرێن و رفێندراوان لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر ئازاد دەکەن.
گرووپە چەکدارەکان لە کانوونی یەکەمی 2020ـەوە 700 قوتابییان لە زانکۆیەک رفاندووە و لە بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارە دەکەن.
رۆژی هەینییش 14 قوتابی ئازادکران کە بەشێک بوون لەو قوتابییانەی مانگی رابردوو لە زانکۆیەک لە هەرێمی کادونا رفێندرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ