ڤلادیمیر پووتین پێشوازیی لە ئەسعەد شەیبانی دەکات

31-07-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و شاندێکی یاوەری کردووە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە و باسیان لە قۆناخی دوای رووخانی بەشەر ئەسەد و داهاتووی دوو بنکە سەربازییەکەی مۆسکۆ لە سووریا کرد. 
 
شەیبانی گوتی، "بەدڵنیاییەوە سووریا خوازیاری ئەوەیە رووسیا پشتیوانی بێت." 
 
ئەسعد شەیبانی گوتیشی، "ئەم قۆناخە پڕە لە ئاڵنگاری و هەڕەشە، بەڵام هەلێکیشە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی یەکگرتوو." 
 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئامادەیی خۆی بۆ بنیاتنانەوەی سووریا و پێداچوونەوە بە رێککەوتنە کۆنەکان دەربڕی.
 
شەیبانی جەختی لە قسەکانی لاڤرۆڤ کردەوە و رایگەیاند، "دەبێت رێککەوتنەکان خزمەت بە خەڵکی سووریا بکەن."
 
لەدوای کۆبوونەوەکە، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، سووریا "پێویستی بە هاوڕێ و هاوبەشە" لە رێگە نوێیەکەی. 
 
سێرگی لاڤرۆڤیش رایگەیاند، "پشتیوانییە مێژووییەکی رووسیا بۆ سووریا نەکەوتووەتە سەر بارودۆخی سیاسی و گۆڕانی حکومەتەکان."
 
ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی نوێی سووریا بوو بۆ مۆسکۆ. 
 
رووسیا دوو بنکەی سەربازیی لە سووریا هەیە، یەکێکیان لە حەمیم  و ئەوەی دیکەیان لە تەرتووس. مۆسکۆ ئەو بنکانەی لەکاتی شەڕی نێوخۆی سووریا لە دژی دژبەرەکانی ئەسەد بەکارهێنا. 
 
تاوەکو ئێستا روون نییە، رووسیا بەردەوامی بە بنکە سەربازییەکانی لە سووریا دەدات یان نا، یان ئایا حکومەتی نوێ بە کارکردنی رووسیا وەکو پێشوو لە وڵاتەکەی رازی دەبێت. ئەمەش لەبەرئەوەی رووسیا هاوپەیمانێکی هەرە نزیکی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بووە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە