کچێک لە کۆریای باشوور لە کاتی شەپۆلسواریدا سەرکێشی دەکات

31-08-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
  سیۆل کی، لە کاتی شەپۆلسواریدا
سیۆل کی، لە کاتی شەپۆلسواریدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کچێکی کۆری بە هێمنی و ئاسوودەیی نەخش و نیگار دەکات، شت دەنوسێت و رۆژنامەش دەخوێنێتەوە. هەمووی لەسەر تەختێک و بەنێو شەپۆلە تووندەکانی رووباری گاپیۆنگ لە باکووری رۆژهەڵاتی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور. 
 
سیۆل کی، کچە گورجوگۆڵێکی ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانە، بەهۆی ئەم سەرکێشییەوە کە هەر بە خەیاڵیشیدا نایەت، هەوادارێکی باشی لەخۆی کۆکردووەتەوە.
 
سیۆل کی دەڵێت، "یەکەمجار قورسبوو لەسەر ئەم تەختەیەوە هەستمەوە سەرپێ و چەندین جار کەوتم، بەڵام پێموایە لە کاتێکی زۆر کەمدا سەرکەوتنم بەدەستهێنا بە بەراورد بە بەهرەکانی دیکەم." 
 
شەپۆلسواری یاخود سێرفینگ یاریێکی ئاسان نییە، بەڵام سیۆل سەرەڕای شتخوێندەوە، هاوسەنگی باش رادەگرێت بەملاو بەولادا ناکەوێت. 
 
ئەم شێوازە پڕچێژە یاریکردنە زیاتر خەڵکی هانداوە رۆژانە داوای لێبکەن فێری شەپۆلسوارییان بکات. سیول کی گوتی، "من ئێستا بووم بە راهێنەری یاری شەپۆلسواری. دەمەوێت لەو کەسانە نزیک بکەومەوە کە دەیانەوێ بەچێژ وەرگرتنەوە فێری شەپۆلسواری بن."
 
یاری شەپۆلسواری و شتخوێندنەوە لە هەمانکاتدا 7 ساڵە لە کۆریای باشوور دەرکەوتووە، بەڵام یارییەکە لە دوای ئەم کچەوە زیاتر کەوتە بەر سەرنجی خەڵکی وڵاتەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس

فرێدریش مێرتس بە سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات هەڵبژێردرایەوە

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا، ساڵێک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی، بە بەدەستهێنانی 91%ی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، وەک سەرۆکی پارتی یەکێتیی کریستیان دیموکرات (CDU) هەڵبژێردرایەوە