ئەو سەگەی لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی بەشداربوو دەبرێتە کۆشکی سپی

31-10-2019
پەیام زاهیر
نیشانەکردن ئەمریکا داعش
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئەو سەگەی لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش بەشداری کردووە لە هەفتەی داهاتوودا دەهێنرێتە کۆشکی سپی.
 
ترەمپ لە نوێترین تویتیدا ناوی سەگەکەشی ئاشکرا کردووە کە پێشتر رایگەیاندبوو ناوەکەی بە نهێنی دەهێڵنەوە. سەگەکە لە جۆری مالینۆزی بەلجیکییە و ناوی کۆنانە و پلەی ئەفسەری هەیە.
 
دۆناڵد ترەمپ دوای دوو رۆژ لە کوژرانی بەغدادی وێنەی سەگەکەی بڵاوکردەوە و بە پاڵەوانێکی ئەمریکی ناویبرد.
 
بەغدادی لەنێو تونێلەکەیدا لەلایەن ئەم سەگەوە کە لە جۆری مالینۆزی بەلجیکییە و پلەی ئەفسەری هەیە راونراوە، کاتێکیش بەغدادی خۆی تەقاندووەتەوە سەگەکە بە سووکی برینداربووە.
 
دوابەدوای ئۆپراسیۆنەکە سەگەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و بە گوێرەی تویتەکەی ترەمپ لە هەفتەی داهاتوودا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەهێڵێت و دەبرێتە کۆشکی سپی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.