رووداو- هەولێر
دادگایەکی برۆکسل فەرمان بە حکومەتی بەلجیکا دەکات لە ماوەی 75 رۆژدا ژنی چەکدارێکی پێشووی داعش و منداڵەکانی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێنێتەوە بەلجیکا.
ژنەکە تەمەنی 23 ساڵە و لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە کامپی رۆژن لە رۆژئاوای کوردستان و چاوەڕێ دەکەن حکومەتی بەلجیکا وەریانبگرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیاری دادگاکە، ئەگەربێتو حکومەتی بەلجیکا لە ماوەی 75 رۆژدا ئەو سێ کەسە نەگەڕێنێتەوە ناو وڵاتەکەی، ئەوا دوای ئەو ماوەیە حکومەتی بەلجیکا سزای دارایی دەدرێت.
بەگوتەی جولیان کینگ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا، بەلایەنی کەمەوە 1300 هاووڵاتی ئەوروپی کە زیاتر لە نیوەیان منداڵن لە عێراق و سووریا دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ