رووداو دیجیتاڵ
پرسی کۆچبەران و هۆتێلەکان لە بەریتانیا ماوەیەکی زۆرە لەلایەن گرووپە دژە کۆچبەران و پارتێکی دژە کۆچبەریی ئەو وڵاتەش بەکاردێت، کەم هەفتە هەیە نەبیسترێت لەبەردەم یەکێک لەو هۆتێلانەی کۆچبەرانیان تێدا نیشتەجێ کراون خۆپێشاندان نەکرێت و هەندێکجار هێرشیشیان نەکرێتەسەر.
ئەم هەفتەیە لیژنەیەکی پەرلەمانی بەریتانیا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، هێندەی دیکە قسەی گرووپە دژە کۆچبەران سەبارەت بەو هۆتێلانە بەهێز دەکات.
راپۆرتی لیژنەکەی بەریتانیا دەڵێت، حکومەتەکانی ئەم ساڵانەی دوایی لە بەریتانیا، پارەی زۆریان لەو هۆتێلانەدا بەهەدەر داوە، بە جۆرێک کە خەرجییەکانی نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ساڵی 2019وە تاوەکو 2029 چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 15 ملیارد پاوەند، هۆیەکەشی ئەوەیە کە بڕیار وابووە ئەو هۆتێلانە شوێنی نیشتەجێکردنی کاتیی پەناخوازان بن تاوەکو شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکرێت.
حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەریتانیا بۆ ماوەی دوور و درێژ پەناخوازانیان لەو هۆتێلانەدا نیشتەجێکردووە. لیژنەکە دەڵێت، ئەمە لە لایەکەوە دانیشتووانی بەریتانیی نزیک ئەو هۆتێلانەی نیگەران کردووە، لە لایەکی دیکەشەوە شوێنی گونجاوی نیشتەجێبوون نین بۆ پەناخوازان.
وەکو لیژنەکە دەڵێن، ئەوەی لەو نێوانەدا قازانجی زۆری کردووە، ئەو کۆمپانیایانەن کە سەرپەرشتیی پرۆسەی نیشتەجێكردن و هێشتنەوەی پەناخوازانیان لەو شوێنانەدا کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ