رۆژانی کۆتایی هەفتە، بە سەدان گەشتیار و سرووشتدۆست روو لە چیا و دۆڵەکانی باکووری کوردستان دەکەن بۆ بینینی گوڵە شلێرەکان. یەکێک لەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەی ئەم گوڵەی لێ دەڕوێت، چیای بەنیشتە لە شارۆچکەی ئەرخەنی لە پارێزگای ئامەد.
11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئامەد بە دروشمی "دیالۆگ بۆ ئاشتی" و بە رێوڕەسمێکی تایبەت دەستی پێ کرد و رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لە مۆزەخانەی شاری قەسری جەمیل پاشا بەڕێوە چوو. تێیدا هونەرمەندان، شانۆکاران و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان بە جلی کوردییەوە بەشدارییان لە رێوڕەسمەکە دا کرد و پەیامی ئاشتییان دا.
کوردانی ئێزدی لە ئەورووپا و وڵاتانی جیاوازەوە، روویان لە گوندی "کیوەخ" لە سنووری شارۆچکەی هەزەخی پارێزگای شرنەخ کرد بۆ پیرۆزکردنی جەژنی "چارشەمبا سور". بەهۆی ئەوەی ئەم ساڵ لە پەرستگای لالەش ئاهەنگ و مەراسیمەکان بەڕێوەنەچوون، هەزاران کەس لە ئێزدییان، موسڵمانان، مەسیحییەکان، عەرەب و تورکەکان لەم گوندە کۆبوونەوە و پێکەوە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانیان بەرز ڕاگرت.
لە دۆسیەی گولستان دۆکودا 13 کەس دەستگیرکران؛ کوڕی پارێزگاری پێشووی دێرسیم یەکێکیانە
بە دروشمی "نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراسی"، بە هەزاران کەس لە ناوچەی قۆسەری سەر بە پارێزگای مێردین ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا. پەیامی سەرەکیی بەشداربووان و سیاسەتڤانان بۆ ئەمساڵ، پێداگری بوو لەسەر پرۆسەی ئاشتی و دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد.
دەلیل دیلانار، هونەرمەندی ناسراوی کورد، لە شاری ئێلەهی باکووری کوردستان، کۆنسێرتێکی سازکرد و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوادارانی ئامادەبوون. گەنجان و بەساڵاچووان، ژنان و پیاوان، بە گۆرانی و بەرهەمەکانی شەوێکی هونەرییان بەسەربرد.
ئەیوب کاراهان، شاعیر و جووتیارێکی گوندی مەشقۆکی سەر بە قۆسەری مێردینی باکووری کوردستانە، شیعرە کوردییەکانی بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد دەکاتە گۆرانی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دەکاتەوە. ئەو دەڵێت، "من شیعرەکان دەنووسم، ئەوەی دیکە هەمووی ژیریی دەستکرد بۆم ئامادە دەکات و بەرهەمێکی جوانی کوردی دێتە کایەوە".