پەرلەمانی ئێران سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەخاتە 'لیستی تیرۆرەوە'

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارمان ئەیووب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیێنێت، لە وەڵامی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران، ئەوانیش سوپای وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە "گرووپی تیرۆریستی" دەناسێنن.
 
ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی ئێران دا، محەممەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، لە بەرامبەر هەنگاوەکەی یەکێتیی ئەورووپا و بەپێی مادەی حەوتەمی یاسای "بەرپەرچدانەوە"، سوپای وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا وەکو "گرووپی تیرۆریستی" دەناسێنن و "لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت."
 
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێران وەک دەربڕینی پاڵپشتی بۆ سوپای وڵاتەکەیان، بە جلوبەرگی فەرمیی سوپای پاسدارانەوە بەشداری دانیشتنەکە بوون.
 
ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە 29-01-2026، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "سەرکوتکاری ناتوانێت بێ وەڵام بمێنێتەوە."
 
کالاس ئاشکرای کردبوو کە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوێکی یەکلاییکەرەوەیان ناوە بە "ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی."
 
بەگوێرەی بڕیارەکەی یەکێتیی ئەورووپا، چەند سزایەک رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە، لەوانە، سڕکردنی تەواوی دارایی و سەرمایەکانی سوپای پاسداران لە ئەورووپا، قەدەخەکردنی چوونی ئەندامانی سوپا بۆ نێو خاکی وڵاتانی یەکێتییەکە و هەژمارکردنی هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بە "تاوانی تیرۆریستی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی هاکان فیدان و عەباس عێراقچی لە ئیستەنبووڵ

تورکیا هۆشداری لەبارەی پەکەکە دەدات و ئێران وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران وەکو وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "تاران هەمیشە ئامادەی دانوستانە بەڵام لە هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا و پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە دەکەین".