رووداو دیجیتاڵ
ئەبولفەزڵ شکارچی، گوتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، "بە جۆرێک لە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان دەدەین، لەم هێرشەیان پەشیمان ببنەوە." ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لایەنێک هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات، بە ئامانجی دەگرن.
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، ئەبولفەزڵ شکارچی، گوتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوت، "زەبرێک لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەشێنین کە لە مێژوویاندا ئەزموونیان نەکردبێت."
شکارچی دەشڵێت، "هەر لایەنێک لەم هێرشانەدا یارمەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بدات، دەکرێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران."
گوتەبێژی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، کارەکە تازە دەستیپێکردووە و هەر ئێستا بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل تووشی کێشە بوون.
شکارچی داوای لە خەڵکی ئێران کرد، هێور بن و ئاسایشی وڵات بە هێزە چەکدارەکان بسپێرن.
هێرشە هاوبەشەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوروبەری کاژێر 09:30 بە کاتی هەولێر دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستا حکومەتی ئێران هیچ ئامارێکی لە کوژراو و بریندارەکان بڵاونەکردووەتەوە.
ترەمپ و نەتەنیاهوو لە دوو پەیامی ڤیدیۆییدا روو بە خەڵکی ئێران گوتیان، لە ماڵەکانتان بمێننەوە تاوەکو هێرشەکانیان تەواو دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ