رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز راگیراوە.
میدیای فەرمیی ئێران، رۆژی شەممە، 28-2-2026 بڵاویکردەوە، جموجۆڵی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز راگیراوە و دەشڵێت، ئەرووپییەکان داوایان لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان کردووە لە گەرووی هورمزدا هاتووچۆ نەکەن.
پێشتر بەرپرسانی ئێران هۆشدارییان دابوو، ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان گەرووی هورمز دادەخەن و رێگە بە جووڵەی بازرگانی کەشتییەکان نادەن.
هاوکات رۆژی شەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی نەوت و بازرگانی، گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنییان لە گەرووی هورمزەوە راگرتووە، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران.
بەرپرسێکی باڵای بازرگانی بە رۆیتەرزی گوتووە: "کەشتییەکانمان بۆ چەند رۆژێک لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ