بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان: دەرزیی دابەزاندنی کێش بە ئۆنڵاین مەکڕن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە کڕین و فرۆشتنی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ستیکەری.
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند فرۆشتنی دەرزییەکانی دابەزاندنی کێش بەبێ ستیکەر قەدەخەیە و هەر دەرمانخانەیەک سەرپێچی بکات، جاری یەکەم تووشی لێپێچینەوەی داخستن و پێبژاردن دەبێتەوە و دووەم جار دەدرێتە دادگە.
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند هۆشداریی دا بە هاونیشتمانییان و داوای لێکردن بە هیچ شێوەیەک ئەو جۆرە دەرزییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکڕن، کە زۆربەیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت، چونکە بێ ستیکەرن و مەرجی تەندروستیی گواستنەوە و هەڵگرتنیان تێدا نییە.
 
دکتۆر گۆڤەند رەوەند جەختی لەوەشکردەوە، ئەو دەرزییانە پێویستیان بە هەڵگرتن و گواستنەوە هەیە لە پلەی گەرمیی 2 بۆ 8ی سیلیزی و وتی، هەر تەکسییەک دەرزییەکە بە کۆگەکردنێکی گونجاو نەگوازێتەوە، ئەگەر بگیرێت ئەوە هەم شۆفێری تەکسییەکە هەم دەرمانخانەکە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فریاکەوتن. وێنە رووداو

نوێنەری WHO لە عێراق: لە هەرێمی کوردستان نەخۆشانی فریاکەوتن گوشاری زۆریان لەسەر کەرتی تەندروستی دروستکردووە

نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان گوشارێکی زۆر لەنێو نەخۆشخانەکاندا هەیە و ئەمەش زیاتر بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی فریاکەوتنەوەیە. وەزیری تەندروستیش دەڵێ، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە هاوکاریکردنی بەشەکانی فریاکەوتن.