رووداو دیجیتاڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە هێزەکانی ئەمریکا و دەڵێت، تاران بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر هەر هەوڵێک کە خاکی وڵاتانی دراوسێ بۆ لێدانی ئێران بەکاربهێنرێت.
عێراقچی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی بڵاوکراوەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکای (سێنتکۆم) داناوە تێیدا ئاماژە بە تواناکانی سیستمی مووشەکیی (هایمارس) کراوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی ئەو بڵاوکراوەیەدا نووسیویەتی: "سوپاسی سێنتکۆم دەکەین بۆ دانپێدانانی ئەوەی کە خاکی وڵاتانی دراوسێمان بەکاردەهێنن بۆ جێگیرکردنی سیستمی هایمارس دژی گەلی ئێران."
عێراقچی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، یەکێک لە ئامانجەکان "وێستگەیەکی ئاوشارین" بووە. لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بە زمانێکی هەڕەشەئامێز دەڵێت: "کەس نابێت گلەیی هەبێت ئەگەر مووشەکە بەهێزەکانمان، ئەو سیستەمانە لە هەر شوێنێک بن وەکو تۆڵەسەندنەوە تێکبشکێنن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ