بەغدا بەبێ ئاگادارکردنەوە کارگەیەکی مۆڵەتپێدراو لە زاخۆ پەکدەخات
ماوەی 15 ساڵە ئەم کارگەیەی داگرتنی بەرهەمە خۆراکییانە، پڕ بوو لە کار و بەرهەمهێنان، بەڵام بە بڕیارێک بێدەنگ بووە. کۆگەکان پڕن لە بەرهەم، بەڵام رێگەی بازاڕیان لێ گیراوە.
ماوەی 15 ساڵە ئەم کارگەیەی داگرتنی بەرهەمە خۆراکییانە، پڕ بوو لە کار و بەرهەمهێنان، بەڵام بە بڕیارێک بێدەنگ بووە. کۆگەکان پڕن لە بەرهەم، بەڵام رێگەی بازاڕیان لێ گیراوە.
نزیکەی دوو هەفتەیە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و پەیوەندییەکان پچڕاون. سەدان خێزان کە بەشێکیان لە قامشلۆن و بەشێکیان لە کۆبانێن، هیچ هەواڵێکی یەکدی نازانن.
خێزانێکی کورد لە شاری رەققە منداڵەکانیان ونکردووە و دایکیان لە ترسی ئەوەی ئەگەر خۆی ئاشکرا بکات زیان بە منداڵەکانی بگات، ناچارە بێدەنگی هەڵبژێرێت.
لەکاتێکدا رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) رایدەگەیەنێت کە ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان 134 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کامێرای رووداو دەچێتە قوتابخانەیەک لە شاری قامشلۆ کە بووەتە پەناگەی هەزاران خێزانی ئاوارە. لەوێ باپیرەیەکی عەفرینی بە رووداو دەڵێت: "ئەگەر مردم، لێرە نەمهێڵنەوە و بمبەنەوە بۆ سەر خاکی خۆمان."
هونەرمەند سەیران عوسمان، بەر لە سازکردنی کۆنسێرتەکەی لە شاری زاخۆ، باس لە پەیوەندییە نزیکەکەی لەگەڵ هونەرمەند عەزیز وەیسی دەکات و دەڵێت: ئەو تەنیا خەزوورم نییە، بەڵکو وەک باوکم وایە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی باجدکەندال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاگر لە بازاڕی کەمپەکە کەوتەوە و بەهۆیەوە 33 دووکان سووتان. بەشێک لە ئاوارەکان کە 11 ساڵە هەوڵی پەیداکردنی بژێویی ژیانیان دەدەن، هەموو شتێکیان لەدەستچوو.
بەهۆی راوەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ، ژیانی ئیدریس و 13 کەسی ئەندامی خێزانەکەی کە پەیوەست بوو بە کارکردنی لە کۆمپانیایەکی لاوەکی لەناو کێڵگە نەوتییەکاندا، کەوتووەتە مەترسییەوە. سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، هێشتا چارەنووسی گەڕانەوەی بۆ سەر کار نادیارە.
بە کلیلێک قفڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان لە پیشابوور کرایەوە، کاژێر حەوتی بەیانی، دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو رۆژ بە نزیکەی سێ خولەک بە زەحمەت و بەهێزەوە بۆرییەکە کرایەوە. نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە گەیشتەوە بازاڕەکانی جیهان.
شیلان ئیسماعیل دوای 17 رۆژ بێهۆشی گیانی لەدەستدا؛ 7 منداڵی لەدوای خۆی جێهێشت و گومان لە هەڵەی پزیشکی دەکرێت.