گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران: تاران و مەشهەد کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران دەڵێ، سەرەڕای زیادبوونی بڕی بارانبارین بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو، هێشتا یەک لەسەر سێی وڵاتەکە بەدەست قەیرانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنێت؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران و مەشهەد لەو شارانەن کە زۆرترین قەیرانی ئاویان هەیە