ئەرتەشی ئێران: بە فڕۆکە بنکەکانی ئەمریکامان لە هەولێر، کوێت و قەتەر بۆردوومان کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران رایدەگەیێنێت لە رۆژانی سەرەتای شەڕدا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەندین فڕینی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، کوێت و قەتەر کردووە؛ هۆشداریش دەداتە هەر وڵاتێک پابەندی سزاکانی واشنتن بێت، لە کاتی تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمزدا "تووشی کێشە دەبێت".
 
محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند: "دوژمن وا تێگەیشتبوو هێزە چەکدارەکانمان توانای بەرگری و ئۆپەراسیۆنیان نییە، بەڵام ئێمە تاوەکو رۆژی 40ـی شەڕ توانای خۆمان پاراست و بە شێوەیەکی هونەرییانە شەڕەکەمان بەڕێوەبرد."
 
گوتەبێژی سوپای ئێران ئاشکرای کرد کە لە رۆژانی سەرەتای شەڕدا، فڕۆکە جەنگییەکانیان بنکەکانی ئەمریکایان لە کوێت، قەتەر و هەولێر کردووەتە ئامانج و دەڵێت: "ئەو شوێنانە ناوەندی دژە شۆڕش و بنکەی جوداییخوازەکان بوون. ئۆپەراسیۆنەکان بە سەرکەوتوویی کران و تەنیا فڕۆکەیەکی سوخۆ-24مان پێکرا، ئەویش دوای ئەوەی دووژمن سیستمە بەرگرییەکانی لەو ناوچانە بەهێز کرد."
 
سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دزەکردنە نێو ئێران، ئەکرەمی نیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە 5ـی نیسانی 2026، ئەمریکییەکان هەوڵیانداوە لە رێگەی جەنگی ئەلیکترۆنییەوە رادارەکانی ئێران لەکاربخەن و دزە بکەن، بەڵام "پێمان زانین و هەوڵەکەیان شکستی هێنا."
 
سوپای ئێران لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە پەیامێکی تووند ئاراستەی ئەو وڵاتانە دەکات کە هاوکاری ئەمریکا دەکەن و دەڵێت: "لە مەودوا هەر وڵاتێک لە جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران پەیڕەوی واشنتن بکات، بێگومان لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا تووشی کێشە دەبێت."
 
ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لەوەش کرد کە گەمارۆکان تەنیا "پڕوپاگەندەن" و بازرگانیی دەریایی ئەوان بەردەوامە؛ گوتیشی: "لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکانمان، توانیومانە رێگری لە کەشتییەکانی ئیسرائیل بکەین و دەستیان بەسەردا بگرین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وێنە: AFP

تەندروستیی لوبنان: ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە 22 کوژراو و بریندار

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی سەکسەکییە لە قەزای سەیدا لە باشووری وڵاتەکە بۆ 7 کەس بەرزبووەتەوە. بەرگریی شارستانی لە باشووری لوبنانیش دەڵێ: بەردەوامن لە گەڕان لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا.