هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستپێکرد

17-11-2025
هەوار جەلالەدین
هەڵمەتەکە هەروەزییە و لە شاری غەززە دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە هەروەزییە و لە شاری غەززە دەستیپێکرد.
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

هەزاران کەس لە خەڵکی غەززە، خۆبەخشان و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن لە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی غەززە بەناوی "دووبارە ئاوەدانی دەکەینەوە".
 
 ئەمجەد ئەلشەوا، بەڕێوەبەری تۆڕی رێکخراوە ناحکومییە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەڵێت، 
"کاتی ئەوەیە ئێستا هەموومان بەیەکەوە کاربکەین بۆ نەهێشتنی ئازارەکان، بۆ ئەوەی پەیامێک بە جیهان بدەین کە ئەم خاکە بۆ ژیان ماوە، شایستەیە تێیدا بژین و ئێمە گەلێکین دەتوانین ژیان بنیات بنێین".
 
هەڵمەتەکە لە نێوەڕاستی شاری غەززە دەستیپێکرد؛ بە ئامێر و هەرەوەزی، پاشماوەکان فڕێدەدەن و هەوڵدەدەن سیمای شار بۆ غەززە بگەڕێننەوە.
 
ئەلیساندرۆ ماراکیچ، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە ئەمڕۆ لە شاری غەززەین، لێرەین لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، لەگەڵ تۆڕی رێکخراوە ناحکومییە فەلەستینییەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ. ئێمە لێرەین بۆ دەستپێکردنی کارەکانی پاککردنەوە. وەک لە پشتەوەم دەیبینن."
 
ئەم هەڵمەتە مرۆییە لە کاتێکدایە رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە