لە ئاکسارای کەسێک دوای کوشتنی هاوژینەکەی و کەسێکی دیکە، خۆیشی کوشت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار جەلالەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئاکسارای تورکیا، کەسێک هاوژینی پێشووی خۆی و خزمێکی خۆی کوشت، دواتر بە هەمان ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ کرد، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
 
رووداوەکە شەوی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 لە گەڕەکی بویوک بۆلجەک، لەسەر شەقامی بویوک بۆلجەک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی ئەردۆغان روویدا.
 
"تۆڵگا ک" ـی تەمەن (31 ساڵ)، بە هۆکارێکی نادیار لەگەڵ "کوبرا"ی تەمەن 31 ساڵ کە هاوژینی پێشووی بوو، دەبێتە دەمەقاڵێی. دوای دەمەقاڵێکە، "تۆڵگا ک." بە چەک تەقە لە کوبرا و خزمێکی بەناوی "زەینەب ئا." دەکات و دواتر بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
 
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت "تۆڵگا ک." و "کوبرا" لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ژنێکیش بە ناوی "زەینەب ئا." بە سەختی بریندار بووە.
 
ژنە بریندارەکە، لەلایەن تیمەکانەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانتارێک دەڵێت، باخچەلی سوورە لەسەر پرۆسەکە

پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆن بۆ رووداو: هەڵوێستی باخچەلی هۆشدارییە بۆ حکومەت

کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا راپۆرتی کۆتایی خۆی لە بارەی پرۆسەی ئاشتی پەسند کرد کە تێیدا "مافی هیوا" بۆ زیندانییانی هەتاهەتایی و گۆڕانکاری لە دانانی "قەییوم"ـدا خراوەتەڕوو. پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆنیش بە رووداوی راگەیاند، سووربوونی باخچەلی لەسەر پرۆسەکە "هۆشدارییە بۆ حکومەت."