رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیدەکاتەوە پێشنیاز بۆ نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی دەستگیرکراوی ڤەنزوێلا کرابێت بچێتە تورکیا و دەڵێ، شتی وا نییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2026 دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە.
رۆژنامەڤانان پرسیاریان لەبارەی ئەو دەنگۆیانە لە ئەردۆغان کرد کە گوایە "پێشنیاز بۆ مادورۆ کرابوو بچێتە تورکیا" پێش ئەوەی رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە لە لایەن ئەمریکاوە دەستگیربکرێ. ئەردۆغانیش ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە.
رۆژنامەڤانێک پرسیاری لە ئەردۆغان کرد و گوتی: "ئایا پێشنیاز بۆ مادورۆ کرا بێتە تورکیا؟"، ئەردۆغان لە وەڵامدا گوتی: "شتی لەو شێوەیە نییە. هەواڵێکی وەهامان پێنەگەیشتووە".
لیندزی گراهام، سێناتۆری دیاری کۆمارییەکان و نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، دوای دەستگیركردنی نیكۆلاس مادورۆ گوتی: "دەكرا مادورۆ لە توركیا بێت، بەڵام لە نیۆیۆركە،" ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پێشتر داوایان لە مادورۆ كردووە وڵات جێبهێڵێت و بچێتە توركیا و لەوێ نیشتەجێ بێت، بەڵام گوایە مادورۆ رەتیکردوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ