بەردی بناخەی پڕۆژەی ریساكلینی هەولێر دادەنرێت

15-11-2025
هەوار جەلالەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بریارە سبەی یەکشەممە 16-11-2025 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی پڕۆژەی ریساكلینی هەولێر دادەنرێت، کە دەتوانێت لە رۆژێکدا 210 هەزار مەتر سێجا ئاو ریسایکل بکات.
 
ئەمڕۆ شەممە، ئاری ئەحمەد، بەرێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بۆ جێبەجیکردنی ئەم پرۆژەیە بڕی 579 ملیoن دۆلار تەرخانکراوە کە لە سەر رووبەری 205 دۆنمە لە رۆژئاوای هەولێر نزیک گوندی عارەب کەند."
 
بەپێی پلانی ستراتیجیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاو، ئاوەڕۆ و ریساكلین، 18 پڕۆژەی دیکە لەسەر هەمان قەبارە و شێواز لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن.
 
وێستگەی پاككردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر، لەلایەن كۆمپانیای "ئاوزان"ـەوە جێبەجێ دەكرێت، قۆناخی یەكەمی لەلایەن كۆمپانیای جایكای ژاپۆنییەوە جێبەجێ كراوە كە بە یەكێك لە گەورەترین ژێرخانی ژینگەیی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.
 
وێستگەكە توانای پاككردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی قورسی لە رۆژێكدا دەبێت، كە خزمەتی 30 ساڵی داهاتووی هەولێر دەكات و لەگەڵ گەشەكردنی شاریشدا دەگونجێ‌.
 
گرنگی ئەو پڕۆژەیە لەوەدایە رێگری لە تێكەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ لەگەڵ سەرچاوە سرووشتییەكانی ئاودا دەكات، جیا لەوەی مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكان كەم دەكاتەوە و لەگەڵ ستانداردی ژینگەیی و بۆ كشتوكاڵێكی پاک دەگونجێ‌.
 
بەپێی زانیارییەكان، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی تۆڕێكی گواستنەوەی ئاوەڕۆ بە درێژایی 21.9 كیلۆمەتر و بە تەكنیكێكی نوێ‌ كە پێویستی بە هەڵكەندی شەقامەكان نابێت.
 
هەروەها وێستگەیەكی پاككردنەوە و هەواگۆڕكێ‌ و پاككردنەوەی تێدایە كە بۆ كشتوكاڵی پاک سوودی زۆری لێ‌ دەبینرێ‌.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە