ئاسایشی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە هێرشی کردبووە سەر مزگەوت و تەکیەیەک

21-04-2026
هۆرڤان رەفعەت
تۆمەتبارەکە کۆپی قورئانی پیرۆزی دڕاندبوو
تۆمەتبارەکە کۆپی قورئانی پیرۆزی دڕاندبوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمە ئەو کەسەیە کە لە هەولێر هێرشی کردبووە سەر مزگەوتێک و تەکیەیەک؛ قورئانی پیرۆز و کتێبە ئایینییەکانی دڕاندبوو، هەوڵی سووتاندنی مزگەوتەکەی دابوو و کەلوپەلەکانی نێو تەکیەکەی تێکدابوو. تۆمەتبارەکە دوای 48 کاژێر لە رووداوەکە، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
 
ئەو رووداوە لە چەند رۆژی رابردوودا کاردانەوەی زۆری لەنێو خەڵکدا دروستکرد.
 
کاژێر 11:30 خولەکی شەوی شەممە، هێرشکارەکە دوای چاودێریکردنی مزگەوتەکە، بە گوتەی لایەنە ئەمنییەکان بە شێوازێکی پلانبۆداڕێژراو هێرشەکەی ئەنجامداوە و بۆ ماوەی 2 کاژێر لەو شوێنە ماوەتەوە. هەروەها هەوڵیشیداوە مزگەوتەکە بسووتێنێت و شوێنپەنجەشی لەسەر دەرگاکان بەجێماوە.
 
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند: "ئێمە لەو کەیسەدا خۆمان بە خاوەن دەزانین و تاوەکو بەسزاگەیاندنی تاوانبارەکە دەست هەڵناگرین."
 
بە گوتەی ئاسایشی هەولێر، ئەم کەسە هەمان ئەو تاوانبارەیە کە لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی رابردوودا هێرشی کردبووە سەر گۆڕستانی کریستیانەکان؛ هەرچەندە ئەو کاتەش دەستگیرکرابوو، بەڵام لە سەرەتای مانگی 4ی ئەمساڵدا ئازادکرابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیار

فێڵێکی ئەلیکترۆنی لە رێگەی بەکارهێنانی سیمکارت و کیکارت قۆڵی دەیان هاونیشتمانیی بڕیوە

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوونەتە قوربانیی دیاردەیەکی نوێی فێڵی ئەلیکترۆنی. بەبێ ئاگاداریی خۆیان، چەندین کیکارتیان بەناوەوە کراوە و سیمکارتەکانی پێشوو کە بەناویانە، لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ قۆڵبڕین و راکێشانی پارە بەکارهێنراون. ئێستا ئەو هاونیشتمانییانە رووبەڕووی دەیان سکاڵای یاسایی و فەرمانی گرتن بوونەتەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.