لە شاری بۆنی ئەڵمانیا هەزاران کەس بەشداریی خۆپێشاندانی پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان بوون
لە نێوجەرگەی شاری بۆنی ئەڵمانیا و لە پارکی "هۆفگارتن"ی بەردەم زانکۆی بۆن، زیاتر لە 15 هەزار کوردی دیاسپۆرانشین کۆبوونەوە و گەورەترین خۆپێشاندانی پشتیوانییان بۆ رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. لەژێر درووشمی "یەکێتیی کورد"، ئامادەبووان بە جیاوازیی بیروڕایانەوە و لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان دا، پەیامێکی روونیان ئاراستەی جیهان کرد، کە رۆژئاوا تەنیا نییە