شەهباز شەریف و عەباس عێراقچی کۆبوونەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلامئاباد کۆبووەوە و رایدەگەیێنێت، گفتوگۆیەکی گەرم و دۆستانەیان لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
 
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی (X) بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ لە ئیسلامئاباد خۆشحاڵ بووم بە بینینی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندە یاوەرەکەی."
 
سەرۆکوەزیرانی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بە گەرمی و دۆستانە بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە گۆڕیوەتەوە و، هەروەها باسی بابەتە جێبایەخە هاوبەشەکانیان کردووە، لەوانەش زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان پاکستان و ئێران.
 
رۆژی شەممە، 25ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کە بە یاوەریی شاندێک لە ئیسلامئابادە.
 
دوێنێ شەو، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتووەتە ئیسلامئاباد.
 
شاندەکە لە لایەن محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیران؛ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان و ژمارەیەک لە بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، شەممە رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە دیدارێکدا لەگەڵ سوپاسالاری پاکستان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو پۆلیسی ئەڵمانی لە ئەرکێکدان. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: Christoph Reichwein/AP

پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەڵمانیا بۆ رووداو: لیستی سەدان ناوی چەکدارانی داعشمان بەدەستگەیشتووە

نووسینگەی پۆلیسی فیدراڵیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەڵمانیا (BKA) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیستی ناوی سەتان ئەندامی گومانلێکراوی رێکخراوی داعشیان بەدەستگەیشتووە و ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی چەندین کەس لە ئەڵمانیا و ئەورووپا