'کەوتنی ئاسمانەکان'ـی جەبار جەمال غەریب کرایە ئینگلیزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆمانی (کەوتنی ئاسمانەکان)ی نووسەر جەبار جەمال غەریب، وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی و ئێستا بەردەستە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسەر جەبار جەمال غەریب بە رووداوی گوت: رۆمانەکەی لەلایەن دەزگای وەرگێڕانی ئاگۆراڤیژن لە ئەمریکا وەرگێڕدراوە و لە ئەمازۆن چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
 
چاپی ئینگلیزیی رۆمانەکە بە بەرگی رەق و بەرگی ئاسایی چاپکراوە و خوێنەر دەتوانێت لە ئەمازۆن بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) داوای بکات.
 
رۆمانی (کەوتنی ئاسمانەکان)، لە یەکەمین رێوڕەسمی فێستیڤاڵی (قەڵەمی هەژار) لە ساڵی 2025، خەڵاتی باشترین رۆمانی بردەوە.
 
جەبار جەمال غەریب، یەکێکە لە نووسەر و لێکۆڵەرە دیارەکانی کورد، لە ساڵی 1961 لە قەڵادزێی سنووری پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان لە دایکبووە. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستیکردووە بە نووسین. 
 
لە سەرەتاوە چیرۆکی نووسیوە، بەڵام دواتر دەستیکردووە بە نۆڤێڵ نووسین و دواتریش دەستی بە نووسینی رۆمان کردووە. چەندین کتێب و رۆمانی بەنێوبانگی هەن کە دیارترینیان ئەمانەن
 
زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم
پێنجەمین کتێب
پێنجەمین کتێبی خودا
کتێبێک کە بووە سیمۆرغ
سەردەمی گریانی بەڵقیس
کەوتنی ئاسمانەکان
دنیا لە کتێبێکدا
ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن
نەتەوەی زێرابەکان

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە