رۆژئاوا و ئەندازیاریی نوێی ناوچەیی؛ کۆتایی گەمە گەورەکەی شام؟
دەتوانین بێژین بە گشتی ئێستا کورد لە بەردەم دووڕێیانێکی مێژووییدایە، ئەویش لەنێوان مانەوە لەسەر "باڵانسێکی لەرزۆک" یان خۆیەکلاکردنەوە لەنێوان بەرە دژبەیەکەکانی ناوچەکەدا دێت و دەڕوات. پرسیاری سەرەکی ئێستا ئیدی تەنیا داهاتووی کورد لە سووریا تێکەڵبوونەوەی هەسەدە بە سوپا نییە، بەڵکو ئەوەیە ئایا دۆخی کورد لەنێو بەرداشی "هیلالی سوننی" و "تەوقی شیعی" و ئەندازیاریی نوێی ناوچەییدا بەرەو کوێ دەڕوات.