رووداو دیجیتاڵ
دوو رۆژە بەهای زێڕ بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە سەرەتای ئەم هەفتەیە، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی گو:، "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 665 هەزار دینارە".
دوێنێ مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 653 هەزار دینار بوو، رۆژێک پێشتر بە 648 هەزار دینار بوو.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ بەم شێوەیە: عەیار 22 مسقاڵی 695 هەزار دینارە و عەیار 18 مسقاڵی بە 570 هەزار دینار.
رۆژی یەکشەممە نرخی عەیار 22 مسقاڵی 678 هەزار دینار، عەیار 18 مسقاڵی بە 555 هەزار دینار بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 3 هەزار و 340 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نیکۆلاس فراپێل، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئەی بی سی ریفاینەری) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئەگەر دوا مۆڵەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکان درێژنەکرێتەوە، ئەوا ناڕوونییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرکییەکان دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ