رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە چەشنێک نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی 114 هەزار تمەنیشی دەرباز کرد.
بەپێی ماڵپەری نەڤەسان، تایبەت بە نرخی دراوەکان لە ئێران، یەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە بە 113 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 114 هەزار و 300 تمەن بووە و نزمترین ئاستیشی 113 هەزار و 900 تمەن.
بەو پێیەش نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا 6% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بانکی ناوەندیی ئێران بە خستنەڕووی زیاتری دراوی بیانی نەیتوانیوە رێگری لە دابەزینی زیاتری دراوی نیشتمانی بکات.
گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، کاروباری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لەنێوان ئێران و وڵاتانی دیکەدا تێکداوە، ئەوەش هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ