نرخی نەوت نزیکەی 2 دۆلار دابەزی

02-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەگەری زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەس و سستبوونەوەی بازاڕی کاری ئەمریکا، نرخی نەوتی رۆژی هەینی بە رێژەی 2% دابەزاند.
 
نرخی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 3 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و یەک بەرمیل بە 69 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلارو 93 سەنت مامەڵەی دابەزی و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 33 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
سەرەڕای دابەزینی، رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنت لە ئاستی هەفتانەدا بە رێژەی 6% و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 6.29% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
 
بەپێی چەندین سەرچاوە لەنێو هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، ئەگەری هەیە رۆژی یەکشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەو گرووپە بڕیاربدەن بۆ مانگی 9ی ئەم ساڵیش 548 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنەڕوو.
 
ئامارەکانی رۆژی هەینیی بازاڕی کاری ئەمریکا، نیگەرانیی دروستکردووە لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت.
 
بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا، لە مانگی رابردوودا تەنیا 73 هەزار هەلی کاری نوێ رەخساون و رێژەی بێکاری لە 4.1%ـەوە بەرزبووەتەوە بۆ 4.2%.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.