رووداو دیجیتاڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی یەکشەممە، 1350 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 108 هەزار و 750 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار 108 هەزار و 900 تمەن و کەمترین ئاستیشی 107 هەزار و 400 تمەن بووە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 0.79٪ بەرزبووەتەوە و لە ماوەی شەش مانگیشدا دۆلار بەڕێژەی 28.47٪ بەرامبەر بە تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بازرگانانی دراو لە ئێران دەڵێن، هاوسەنگی ئێستای بازاڕ زۆر لەرزۆکە و هەر کاتێک خستنەڕووی دۆلار کەم ببێتەوە، ئەگەری هەیە نرخی تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ