هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی برێنتی دابەزاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

نرخی نەوت رۆژی سێشەممە زیاتر دابەزی و هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەیە .

 

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە 39 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 31 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 61 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی دووشەممە نرخەکانی نەوت بەرێژەی 4٪ دابەزین کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتراستیکردەوە کە ئێران و ئەمریکا سەرقاڵی دانووستاندنن.

 

بەرپرسانی هەردوو وڵات رایانگەیاندووە رۆژی هەینی لە تورکیا دانوستاندنەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
 
پریانکا ساجێدڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( فلیپ نۆڤا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " بەرزبوونەوەی هەفتەی رابردووی نرخی نەوت لەبەر هەستی مەترسی کردن بە پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا بوو، بنەماکانی بازاڕی نەوت نەگۆڕدرابوو."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، " لەبەر ئەوەی گرژییەکان هێوربوونەتەوە، نرخی نەوت قازانجەکانی لەدەستداوە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەوزاد رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەغدا گومرگی دانەبەزاندووە؛ نرخاندنی کاڵای کەمکردووەتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕیارەکەی بەغدا بۆ داشکاندنی 25% دەدات و دەڵێت، داشکاندنەکە لە رێژەی گومرگ نییە، بەڵکو لە "نرخاندنی کاڵا"یە. هاوکات ئاشکرای دەکات، تیمێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا لە بەغدایە