رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی سێمافۆری ئەمریکی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە.
ئاژانسەکە دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ئارامکۆ کەوتەوە، بەناوی (رەئس تەنورە)، بەڵام زوو کۆنترۆڵ کرا.
سەرچاوەیەکیش بە رۆیتەرزی گوت، وەک رێکارێکی پاراستنی سەلامەتیی کارمەندان، پاڵاوگەکە داخراوە، بەڵام هیچ مەترسییەکیش نەماوە.
هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام هێرشەکە لە کاتێکدایە کە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە سێیەم رۆژیدایە.
28ی شوبات، ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی شازادە سوڵتان لە ریازی پایتەختی سعودیە.
ئارامکۆ گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانە و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی سەر بە شانشینی سعودیەیە.
مانگی یەکی ئەم ساڵ، سعودیە 10.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی ئارامکۆوە بەرهەم هێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ