گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان راگرت

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سەرکارە، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە و رێکاری پێویستی بۆ پاراستنی کارمەندانی کۆمپانیاکە گرتووەتەبەر.

گەڵف کیستۆن رایگەیاندووە، وەستاندنی بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا لەبەر رێوشوێنی خۆپاراستنە، ئەگەرنا بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە هیچ زیانێک بەر کێڵگە و سامانەکانی نەکەوتووە.

گەڵف کیستۆن رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.

دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە رۆژی شەممە، هێرشی ئێران دەستیپێکرد و دەیان جار بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر  کراونەتە ئامانج و زۆربەی هێرشەکانیش شکستیان پێهێندراوە. هەندێ گرووپی چەکداریش کە خۆیان بە موقاوەمەی عێراق ناساندووە رایانگەیاندووە کە پێگەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.

رۆژی شەممە کۆمپانیای دانەگاز بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند، بۆ خۆپارستن، بەرهەمهێنانی گازیان لە کێلگەی کۆرمۆر راگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی کاپیکۆی. وێنە: REUTERS/Ismet Mikailogullari

دەروازەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان داخران

دەروازە سنوورییەکانی نێوان باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری تورکیا و ئێران، بەڕووی هاتووچۆی رۆژانەدا داخران، تەنیا بارهەڵگرە بازرگانییەکان دەتوانن هاتووچۆ بکەن