رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، بەوپێیەش دوورکەوتەوە لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوو کە دوێنێ پێی گەیشت.
نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بە رێژەی 0.4٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 3365 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی دووشەممە نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 3390 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە دوای 8ـی مانگی رابردووەوە.
برایان لان، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (گۆڵد سیلڤەر سێنتراڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەهای دۆلار رۆژی سێشەممە بەرزبووەوتەوە و بەهۆی ئەوەی نرخی دۆلار و زێڕ پێچەوانەی یەکدی بگۆڕدرێن، نرخی زێڕ ئەمڕۆ دابەزیوە."
رۆژی سێشەممە پێنوێنی دۆلار بەرزبووەوە و دوورکەوتووەتەوە لە کەمترین ئاستەکانی 6 هەفتەی رابردووی خۆی.
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چین رێککەوتنی بازرگانیی نێوانیانی شکاندووە، رۆژی دووشەممە، کۆشکی سپی رایگەیاند ترەمپ و شی جینپینگ ئەم هەفتەیە پێکەوە قسە دەکەن. ئەوەش گەشبینییەکی دروستکردووە کە رەنگە کێشە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لەوە زیاتر تەشەنە نەسێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ