نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 65 دۆلار دابەزی

04-11-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی سێشەممە دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە کەمتر لە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بڕیارەکەی رۆژی یەکشەممەی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس کە ئاشکرایان کرد لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو هیچ بڕە نەوتێکی زیاتر ناخەنەڕوو، لەلایەن بازرگانانی نەوتەوە بەوە وەرگیراوە کە قەبارەی نەوت لە بازاڕدا زۆرە و زیادەی نەوت هەیە بەتایبەتی لە ساڵی داهاتوودا.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی سێشەممە 15 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت دابەزی و بە 60 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە مانگی چواری ئەم ساڵەوە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس بەبڕی رۆژانە 2.9 ملیۆن بەرمیل، بە واتایەکی دیکە 2.7٪ـی کۆی خواستی جیهانی بۆ نەوتی خاو، نەوتی زیاتریان خستووەتەوە نێو بازاڕەکانەوە.
 
سۆڤرۆ سارکار، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی BDS لە سینگقافۆر، لەو بارەیەوە رایگەیاند، بازاڕی نەوت بریارەکەی ئۆپێک پڵەس بە یەکەم نیشانەی زیادەی نەوت لە بازاڕدا وەرگرتووە.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.