نرخی زێڕ بە کەمتر لە 4,000 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

04-11-2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بە کەمتر لە 4000 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هۆکارەکەشی بەرزیی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکەیە.
 
نرخی زێڕ ئێستا بە نزیکەی 3990 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
پێنوێنی دۆلار بەرامبەر کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە 6 دراوی سەرەکی دەپێوێت رۆژی سێشەممە لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی لە ماوەی 3 مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش گوشاری لەسەر نرخەکانی زێڕ داناوە.
 
لەلایەکی دیکەوە بانکی ناوەندی ئەمریکا هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە کە لە مانگی داهاتوودا رێژەی سوودی بانکی دووبارە کەمدەکاتەوە و ئەوەش گوشاری زیاتری بۆ نرخی زێڕ هێناوە.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بەرزیی بەهای دۆلار زیانی لە نرخی زێڕ داوە."
 
هاوکات، بەپێی رووپێوەکان ئێستا بازرگانان بە رێژەی 65٪ چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی  ئەمریکاوە لە مانگی 12 دا دەبینین.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە