نرخی بیتکۆین بۆ نزیکەی 71 هەزار دۆلار دابەزی

05-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی بیتکۆین ئەمڕۆ پێنجشەممە رووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی فرۆشتن بووەوە و بۆ نزیکەی 71 هەزار دۆلار دابەزی.
 
ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا نرخی بیتکۆین نزیکەی 2300 دۆلاری دیکەی لێ بووەوە و بە کەمتر لە 72 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەوپێیەش لە تەنیا 24 کاژێردا بەهاکەی بەڕێژەی 5٪ـی دیکە دابەزینی بەخۆوە بینیوە. لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا نرخی بیتکۆین گەیشتە 126 هەزار دۆلار.
 
بەراورد بەو کاتە، نرخی بیتکۆین 40٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
 
نرخی بیتکۆین رۆژی سێشەممە بۆ یەکەم جار ئاستی 73 هەزار دۆلاری بەرەو خوارەوە شکاند و گەیشتە کەمترین ئاستی 15 مانگی رابردوو. لەوە بەدواوە نەیتوانیوە ئەو ئاستە بەدەست بهێنێتەوە.
 
کێشە جیۆسیاسی و تەنگەژە ئابوورییەکان بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی بیتکۆین دادەنرێن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاڵبە زێڕی بچووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4828 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی.