نرخی بیتکۆین ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد

05-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 3500 دۆلار بەرزبووەوە، ئاستی 125 هەزار دۆلاری شکاند و ئاستێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد.

بەرزترین ئاستی نرخی بیتکۆین پێشتر 124 هەزار و 128 دۆلار بوو، کە لە 14ی ئابی ئەم ساڵ تۆماری کرد، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ئاستەشی تێپەڕاند و گەیشتە 125 هەزار و 450 دۆلار.

بەپێی شارەزایانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان، نزیکترین ئاست بۆئەوەی نرخی بیتکۆین بتوانێت پێی بگات، ئاستی 130 هەزار دۆلارە.

هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە، پێش ئەوەی نرخی بیتکۆین بگاتە ئەو ئاستە، ئەگەری دابەزین و پاشەکشەی هەیە.

لە رۆژی هەینییەوە بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین دەستیپێکرد، نرخی گرینگترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان توانیی ئاستی 122 هەزار دۆلار بشکێنێت، شکاندنی ئەو ئاستەش رێگەی خۆشکرد بۆئەوەی بەهای بیتکۆین ئاستی 124 هەزار دۆلاریش دەرباز بکات.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزبوونەوەی بەهای بیتکۆین بووەتە هۆکار بۆ مایەپووچبوونی ئەو کەسانەی لە بازاڕدا بیتکۆینیان فرۆشتووە و زیاتر لە 153 ملیۆن دۆلار زیانیان کردووە.

بەپێی شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان، زۆربەی خواستی ئێستا بۆ کڕینی بیتکۆین لەلایەن کڕیارانی ئەمریکییەوە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.