شەفافیەت: داهاتی هەفتانەی سلێمانی 15 ملیار دینار کەمیکرد

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر زیاتر لە 66% کەمیکردووە.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 28-02-2026 بۆ ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026، حەوت ملیار و 643 ملیۆن و 417 هەزار دینار بووە.
 
 بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور 23 ملیار و 6 ملیۆن و 984 هەزار دینار بووە. بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 15 ملیار و 363 ملیۆن و 566 هەزار دینار کەمیکردووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینەوە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆدەکرێنەوە.
 
ماڵپەڕەکە داهاتی ئەم ساڵی تاوەکو ئەمڕۆ بڵاو کردووەتەوە، کە 124 ملیار و 71 ملیۆن و 192 هەزار دینار بووە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار و 959 ملیۆن دینار بووە.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، لە رۆژی 15-12-2022 ماڵپەڕەکەی کردەوە و نووسینگەکەی سەرپەرشتی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

جەنگ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی زیاتر لە 50% کەمکردووەتەوە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران دەڵێ، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵانە نزیکەی 4 ملیار دۆلارە و ئێستا بەهۆی جەنگەوە زیاتر لە 50% کەمیکردووە. ئاماژە بەوە دەکات، رێگەی جێگرەوە بۆ هاوردەکردن هەیە و مەترسی نییە.