رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ ئێوارە لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار و 500 دینار.
سیامەند مەولوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوو هەفتەی رابردوودا بەهای دینار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. نزیکەی ساڵێکە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە."
سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ بەیانی 100 دۆلار بەرامبەر 144 هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام ئێوارە لە کاتی داخستنی بازاڕدا بووە 143 هەزار و 500 دینار.
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار، سیامەند مەولوود گوتی، دوو هۆکاری سەرەکی هەن کە یەکەمیان، زۆری خستنەڕووی دۆلارە کە بازرگانان لە رێگەی بانکە ناوەندییەکانەوە بە نرخێکی کەمتر دۆلار دەگۆڕنەوە؛ هۆکاری دووەمیش ئەوەیە، دۆلار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهای لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی ئەو شەڕە بازرگانییەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ