رووداو دیجیتاڵ
چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا و تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان، نرخی نەوتیان لە رۆژی هەینی بە رێژەی 1٪ بەرزکردەوە.
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 49 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 41 سەنت بەرزبووەوە و بە 60 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی داتا ئابوورییەکانی ئەمریکا، خەرجییەکانی بەکاربەر لە مانگی 9 لە دوای سێ مانگ بەرزبوونەوەی خێرا، بەرەو خاوبوونەوە رۆیشتووە. ئەوەش دڵنیایی زیاتر دەداتە بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ ئەوەی رێژەی سوودی بانکی لەم هەفتەیەدا کەمبکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و چین لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان تاوتوێ کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئامادەیی پێشانداوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک پرسی پێناسە گومرکییەکان چارەسەر بکەن.
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشە بازرگانییەکانی لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ