رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی سێشەممە بە دابەزین کرایەوە. ئۆنسەیەکی بە رێژەی 0.5٪ دابەزی و نرخەکەی بووە 3311 دۆلار.
بازرگانان چاوەڕێی ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان چین و ئەمریکان لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان.
دانوستاندنەکان بۆ دووەم رۆژ لە لەندەن بەردەوام دەبن و بەپێی شرۆڤەکاران، ئەنجامی دانوستاندنەکان کاریگەریی بەرچاوی لەسەر بازاڕەکان دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی گرێبەستەکانی داهاتوودا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3330 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "دانوستاندنەکان لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوەدەچن و بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن تاوەکو ئەنجامی دانوستاندنەکان رادەگەیەنرێت."
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، "ئەگەر دانوستاندنەکان ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە و دوو وڵات لەسەر بازنەیەکی بەرفراوانی کاروباری بازرگانی نێوانیان رێکبکەون، نرخی زێڕ دادەبەزێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ