رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، سبەی چوارشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئایار تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە بێت، لەم مانگەدا، 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
رۆژی سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممە، 8ـی هەمان مانگ دەست بە دابەشکردنی کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ