نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی بۆ 87 دۆلار

11-03-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بەپێی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێشنیازی کردووە یەدەگی ستراتیژیی نەوت بکاتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 23 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 87 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 37 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشنیازی کردووە بۆ ئەندامانی بۆ ئەوەی زیاتر لە 182 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی نەوتی خۆیان بەڕووی بازاڕدا بکەنەوە، کە لە ساڵی 2022 دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراینا بە دوو جار لە بازاڕدا خرایەڕوو.
 
ئەمریکا و ئیسرائیل بەپێی سەرچاوە ئەمریکی و ئێرانییەکان، شەوی سێشەممە گەورەترین هێرشیان کردووەتە سەر ئێران.
 
هێزی دەریایی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، 16 کەشتیی ئێرانییان کردووەتە ئامانج کە مین و تەقەمەنییان لە گەرووی هورمز داناوە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کردووە و داوای کردووە مینەکان لە گەرووی هورمز هەڵبگرێتەوە، ئەگەرنا بە تووندی هێرشیان دەکاتەسەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە