رێکاری نوێ؛ دۆلاری بازاڕ حەواڵە ناکرێت، هەر کاڵایەک حەواڵەی بۆ نەکرابێت هاوردە ناکرێت

13-01-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حەواڵەکردنی دۆلاری بازاڕ لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە بۆ بازرگانی رادەگیرێت، ئەگەر لە رێگەی سیستمی ئەسیکوداوە نەبێت کە بازرگانان ناچار بە دانی گومرگ و باج دەکات؛ هەروەها رێگە بە گواستنەوەی کاڵاش نادرێت لە دەرەوە بۆ عێراق، ئەگەر لە ناوخۆوە دۆلاری بۆ حەواڵە نەکرابێت.
 
سەروەت جاف، بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلی عێراقی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق لەسەری پێویستکردوون کە هەر حەواڵەیەک دەکەن، دەبێت لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت بێت؛ بەوەش رێگە نادرێت ئەو دۆلارەی کە بازرگانان لە بازاڕدا دەیکڕنەوە بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە دەرەوە حەواڵە بکرێت، ئەمە دەروازە وشکانییەکان بێت یان کارگۆى فڕۆکەخانەکان.
 
زانیاریی پێشوەخت بەشێکە لەو رێکارەی کە بانکی ناوەندیی عێراق لە 1ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە پەیڕەوی کردووە بۆ هاوردەکردنی سەرجەم کاڵاکان، کە دەبێت بازرگان کۆدی ئەسیکۆدای هەبێت و لە رێگەیەوە پاکتاوی گومرگ و باجی ئەو کاڵایەی کردبێت، کە بە دۆلاری بانکەکە هاوردەی دەکات، پاشان رێگەی پێدەدرێت کە لە دەروازەکان کاڵاکەی تێپەڕێنێت.
 
بە گوتەی سەروەت جاف، ئەو هەنگاوە وادەکات ئەو بازرگانانەی نایانەوێت دۆلار لە بانکی ناوەندی بکڕن و گومرگی پێشوەخت بدەن، حەواڵەکردنی دۆلاری کاڵا هاوردەکراوەکانیان لە رێگەی نووسینگەکانەوە بکەن وەک ئەوەی پێشتر دەکرا.
 
ئەو رێکارەی حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی سیستمی ئەسیکوداوە پەیڕەوی دەکات، بە پاساوی ئەوەیە کە داهات زیاد بکرێت و رێگری لە گەندەڵی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ و یاریکردن پێی بکرێت.
 
حامی هەرکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا بانکەکان دۆلار بە نرخی بازاڕ بۆ بازرگانان حەواڵە ناکەن بۆ هاوردەکردنی کاڵا.
 
ناچارکردنی بازرگانان بۆ رادەستکردنی پێشوەختەی گومرگ و باجی کاڵا هاوردەکراوەکانیان لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆداوە، وایکردووە بەشێک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان پشت لە کڕینی دۆلار بکەن بە نرخی فەرمی کە 132 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لە بازاڕدا زیاتر لە 140 هەزار دینارە.
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە دا، رێکاری نوێ گیراوەتەبەر بەوەی رێگە بە هاوردەی هیچ کاڵایەک لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق نادرێت ئەگەر بۆ کڕینی لە ناو عێراقەوە دۆلاری بۆ حەواڵە نەکرابێت، ئەوەش کێشەی بۆ هەندێک کۆمپانیا و کارگە دروست کردووە، کە پێشتر بە تەندەر گرێبەستیان هەبووە بۆ ناردنی ئەو بەرهەمانەی کە بارەگاکانیان لە دەرەوەی عێراقە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عاسم جیهاد، گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و شارەزای وزە و محەممەد شێخ فاتیح

عاسم جیهاد: عێراق تەنیا توانای کۆگاکردنی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و پڕبوونی کۆگاکان، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەرەکانی باشوورەوە بەتەواوی راگرتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە توانای کۆگاکردنی نەوت لەو بەندەرانە تەنیا 15 ملیۆن بەرمیلە و بە چەند رۆژێک پڕ دەبنەوە.