رووداو دیجیتاڵ
بۆ ئەم مانگەش 100 هەزار دیناری دەرماڵە (مینحە) لە خانەنشینان دەبڕدرێت و بەم مانگەوە دەبێتە دوو مانگ، کە ئەو پارەیەیان لێدەبردرێت.
سەرچاوەیەک لە خانەنشینی سلێمانی بە رووداوی گوت: "تەنانەت لیستی مووچەی مانگی سێشیان هەر بەبێ 100 هەزارەکە ئامادەکردووە، واتە بۆ مووچەی مانگی سێش، هەر ئەو 100 هەزار دینارە نادرێت بە خانەنشینان، بەڵام ئەگەر بەغدا مینحەکەی خەرجکرد، ئەوکاتە لیستێکی جیاواز بۆ مانگی سێ ئامادە دەکەن کە 100 هەزارەکەشی تێدا بێت."
خانەنشینی سلێمانی دەڵێن، مامەڵەی نزیکەی 200 خانەنشین گەڕاوەتەوە کە دەتوانن 12 مووچەی کۆتایی خزمەت وەربگرن، بەڵام لەگەڵ مووچەی مانگی سێ پێیان دەدرێت.
سەبارەت بەوانەی کە لەدایکبووی 1962 و 1963 و 1964ـن، بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو ژمارەیەکیان مامەڵەکانیان گەڕاوەتەوە، لە مانگی سێوە بەشێکیان ناویان لە لیستی مووچە دەبێت و مووچەی خانەنشینیان وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ